دەروازە:ڕووداوە بەردەوامەکان
ئەمڕۆ |
[] |
- ٢٢ی ئاب – لە ئەنجامی پێکدادانەکانی لالەزار لە سلێمانی، لاھور شێخ جەنگی (لە وێنەکەدا) لەگەڵ براکەی و چەندین چەکداری تر دەستبەسەر کران.
- ٧ی ئاب – جیم لۆڤێڵ، ئەستێرەگەڕی ئەمریکی و فەرماندەی ئەپۆلۆ ١٣ لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ٢٤ی تەممووز – پێکدادانی چەکداری لەسەر سنووری کەمبۆدیا و تایلەند لە درێژەی ناکۆکییە سنوورییەکاندا دەستی پێکرد.
- ١١ی تەممووز – گرووپێکی ٣٠ کەسی لە پارتی کرێکارانی کوردستان پێکھاتوو لە ١٥ گەریلای ژن و ١٥ گەریلای پیاو لە ئەشکەوتی جاسەنە لە نزیک گوندی کانی خان، وەک نیازپاکییەک بۆ پرۆسەی ئاشتی چەکەکانیان سووتاند.
- ٢٢ی حوزەیران – ھێرش بۆ سەر کڵێسایەکی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی لە دیمەشق، لانیکەم بووە ھۆی کوژرانی ٢٥ کەس.